له‌ هه‌ولێر دوو بنكه‌ى دیكه‌ى پشكنینى كۆرۆنا زیاد ده‌كرێن

له‌ هه‌ولێر دوو بنكه‌ى دیكه‌ى پشكنینى كۆرۆنا زیاد ده‌كرێن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، له‌ نووسراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر دوو بنكه‌ى دیكه‌ى پشكنینى كۆرۆنا زیاد ده‌كرێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، نووسراوێكى ده‌ركردووه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، بڕیاریان داوه‌ دوو بنكه‌ى دیكه‌ى پشكنینى كۆرۆنا زیاد ده‌كرێن، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بنكه‌ى ته‌ندروستیی مه‌لافه‌ندى/ بۆ به‌ركه‌وته‌ و نه‌خۆشى، بنكه‌ى ته‌ندروستیی نازدار بامه‌ڕنى/ بۆ كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌كان.












باسنيوز

Top