لە سۆران ٤١ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

لە سۆران ٤١ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
قایمقامی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو ٤١ کەسی دیکە لە سنووری سۆران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

کرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران، رایگەیاند: "لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لە سنووری سۆران لە کۆی ١٨٠ پشکنین ئەنجامی ٤١یان پۆزەتیف بوونە واتا تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان".

ئاشکراشیکرد کە تووشبووەکان دوو لە ڕواندز، یەک خەلیفان، یەکێکی دیکەش لە سیدەکان - کەژەک، ئەوانی تر لە ناو سۆرانن، لە گەڕەکەکانی جوندیان، دیانا، نەھری، زۆزک، قەندیل، شۆڕش، گوڵان، ھەرێم، بەختیاری، بارزان، خەبات، بانە، برایەتی.












باسنيوز



Top