لە شەقڵاوە دەست بەسەر دەیان ماتۆرسكیلدا گیرا
ئیبراهیم شیخەڵا قایمقامی شەقڵاوە ڕايگەیاند: "هەندێك ماتۆرسكیل لەنێو قەزای شەقڵاوە هەبوون کە بەهۆی دەنگە دەنگ و توند لێخوڕینیان ببوونە هۆی هەراسانكردن و بێزاركردنی دانیشتوان".
گوتیشی: "بە هاوكاریی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتۆچۆی شەقڵاوە هەڵمەتێكمان بۆ دەستگیرکردنی ئەو ماتۆرسكیلانە دەست پێ کرد و توانیمان دەست بەسەر دەیان ماتۆرسكیلدا بگرین، لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتیان، ئەم هەڵمەتە لە ڕۆژانی داهاتووش هەر بەردەوام دەبێت".
باسنيوز
