سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جهخت لهگرنگى پهلهكردن له ههموارى یاساى ههڵبژاردن دەکاتەوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی عێراق، نوسینگهى راگهیاندنى محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، حەلبوسی لەگەڵ سەلیم جبورى کۆبوەتەوە و تاوتوێی پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و پتەوكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و رۆڵی چاودێریان كردوە، لەگەڵ گرنگی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی لەلایەن هێزە سیاسیەكانەوە بۆ دەركردنی یاسا گرنگەكان.
تەئكید كرایەوە لەسەر پەلەكردن بۆ بڕیاردان لە نوسخەی كۆتایی یاسای هەڵبژاردن، كە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردابو
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانیش، لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر پەلەكردن بۆ بڕیاردان لە نوسخەی كۆتایی یاسای هەڵبژاردن، كە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردابو، ئەوەش بە تەواوكردنی خشتەی بازنەی هەڵبژاردن، دەستەبەركردنی پێداویستی و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بارودۆخێكی سەقامگیر، ئەوەش بۆ دەستەبەركردنی خواستی هاوڵاتیان كە گوزارشت لە ئیرادەیان بكات لەگەڵ گرنگی هەنگاونان بۆ هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.
تاوتوێی رۆڵی حكومەت كرا كە بەرۆڵی خۆی هەستی لەپاراستنی شكۆی دەوڵەت و دامەزراوەكانی و كاركردن بۆ قەدەغەكردنی چەك و پاراستنی ئاسایش
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، هەر لەدیدارەكە تاوتوێی رۆڵی حكومەت كرا كە بەرۆڵی خۆی هەستی لەپاراستنی شكۆی دەوڵەت و دامەزراوەكانی و كاركردن بۆ قەدەغەكردنی چەك و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و داواش لە حكومەت كرا لێكۆڵینەوە لە روداوەكانی تیرۆركردن بكات و تۆمەتباران ڕادەستی دادگا بكات.
خەندان-
