بەهۆی تەقینەوەیەک لە کەرکووک حەوت کەس برینداربوون
عەمید هەڤاڵ عەبدولموحسین، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەقینەوەکە لەکاتێکدابووە بەشێک لە شیعە مەزهەبەکان لەو گەڕەکە رێوڕەسمێکیان بۆ یادی عاشوورا رێکخستبوو. گوتی "برینی بریندارەکان سووکە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە ئاماژە بەوە دەکات، تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی، پۆلیسی فریاکەوتن و هەواڵگری چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن.
لەبارەی ناسنامەی ئەوانەی تەقینەوەکەیان کردووە، عەمید هەڤاڵ گوتی "تاوەکو ئێستا هیچمان بۆ دەرنەکەوتووە
rudaw
