وەزیری تەندروستی داوای هاوكاری لە ئەمریكا دەكا

وەزیری تەندروستی داوای هاوكاری لە ئەمریكا دەكا
وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر پەیوەندییەك ئەنجام دەدەن و داوای هاوكاری تەندروستی بۆ هەرێمی كوردستان دەكرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رايگەیاند: "ئەمرۆ یەکشەممە 23ی 8ی 2020، بە هەماهەنگی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ (ڕۆب وۆڵەر) کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ڕەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستانمان سەبارەت بە نەخۆشی کۆرۆنا تاوتوێكرد، باسمان لە ڕۆڵی ئەمریکا كرد لە پاڵپشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و دابینکردنی هاوکارییەکان".

ئەوەشی خستە روو، کە لەو پەیوەندییەدا جەختیان لەسەر داواکاری هاوکاریکردنی داموودەزگاکانی تەندروستی لەلایەن ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و پێدانی مافی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتیە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

وەزیری تەندروستی، گوتیشی: "داوام لێکردن ڕەوشی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن و هاوكاریمان بكەن، چونكە ئەوان لە رێگەی نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاری عێراقییان كردووە، دەكرێت هاوكاری هەرێمی كوردستانیش بكەن لە دەرمان و پێداویستی پزیشكی تایبەت بە كۆرۆنا".













باسنيوز




Top