پۆلیسى هه‌ولێر: سێ بكوژ دەستگیر كران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی عەنكاوە بە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی (سوورخان)، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی تووڕەق پێك هێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت كەوا هاووڵاتییەك بە ناوی (عەزیز حەسه‌ن عوسمان) لەلایەن سێ تۆمەتبارەوە بە ئۆتۆمبێل خۆیان پی کێشاوە و تەقەیان لێ کردووە و لە ئاكامدا گیانی لەدەست داوە".
باس له‌وه‌ش كراوه، پۆلیس توانی بە ماوەی كەمتر لە دوو كاتژمێر تۆمەتباران بە ناوەكانی (س.م.ع) و (س.س.م) و (م.س.م) دەستگیر بكات، هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكەیاندا نا، كە لەسەر كێشەی زەوی بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئاكامدا تەقە لە نێوانیاندا ڕووی داوە و بەو هۆیەوە گوللـەیەك بەر ئه‌و كه‌سه كەوتووە و لە شوێنی ڕووداوه‌كه گیانی لەدەست داوە، هەروەها تۆمەتبار (س.س.م)ـیش زامداربوو.
پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكراشى كردووه، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێك خرا و دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی هەرسێ تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەى 406 لە یاسای سزادان.
باسنيوز
