پارێزگاری هەڵەبجە: دەستبردن بۆ مەلەفاتی حكوومەت و دامودەزگاكان ناچێتە چوارچێوەی خۆپیشاندان

پارێزگاری هەڵەبجە: دەستبردن بۆ مەلەفاتی حكوومەت و دامودەزگاكان ناچێتە چوارچێوەی خۆپیشاندان
ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بە توندی سەركۆنەی هێرشكردنە سەر بارەگا حكوومی و حزبییەكانی دەڤەرەكە دەكات و پارێزگاری هەڵەبجەش رای دەگەیەنێت، دەستبردن بۆ مەلەفاتی حكوومەت و دامودەزگاكان ناچێتە چوارچێوەی خۆپیشاندانەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٣ی ٨ی ٢٠٢٠، لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و قائیمقامی شارەكە و بەرپرسانی ئەمنیی پەیوەندیدار، لەبارەی ئاڵۆزییەكانی شەوی ڕابردووەوە کۆبوونەوە و تێیدا ”هەڵکوتانە سەر بارەگا حکوومی و حزبییەكان، بە دەستێکی تێکدەر و دوور لە ئامانجی خۆپشاندان وەسف کرا و ئیدانە کرا“.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رای گەیاندووە: ”ئەم شێوازە خۆپیشاندانە دوورە لە هەموو عورفێکی مەدەنی و هەڵەبجەییانە و هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی دەگرینە بەر“.

جەختیشی كردۆتەوە: ”دەستبردن بۆ مەلەفاتی حکوومەت و دامودەزگاکان ناچێتە چوارچێوەی خۆپیشاندانەوە، داواکاری خەڵکیش نییە“.

پارێزگاری مەدەنی داوای كردووە، خۆپیشاندان لە ئامانجی تایبەت و تێكدەرانە دوور بخرێتەوە.













باسنيوز

Top