باوكی گەنجەكەی شیلادزێ: كوڕەكەم بە ویستی خۆی چووە توركیا

باوكی گەنجەكەی شیلادزێ: كوڕەكەم بە ویستی خۆی چووە توركیا
گەنجێکی خەڵکی شیلادزێی سنووری پارێزگای دهۆک لە تورکیا دەستگیر کراوە و باوکی روونکردنەوە دەدات.

غازی وەحید، باوکی موسایە و لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان 24)، رایگەیاندووە، موسا چەند جارێک پێی گوتووە دەچێتە تورکیا و سووربووە لەسەر ئەو گەشتە.

هەروەک غازی وەحید رایگەیاندووە، موسا بە ویستی خۆی چووەتە تورکیا لەوێش دەستگیر کراوە، ”حکوومەت و هیچ کەسێک بەرپرس نییە لە دەستگیرکردنی“.

باوکی موسا داوای لەو کەسانە کرد، کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن گوایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو گەنجەی رادەستی تورکیا کردووە، دەست لە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە هەڵبگرن، چونکە ”من رۆژانە بە کوڕەکەمم دەگوت مەچۆ، ئەو دەیگوت هەر دەچم“.












باسنيوز


Top