بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی: 12 تووشبوو لە نەخۆشخانەكەمان باری تەندروستییان ناجێگیرە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی: 12 تووشبوو لە نەخۆشخانەكەمان باری تەندروستییان ناجێگیرە


بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئیماراتیی تایبەت بە تووشبوانی پەتای كۆرۆنا ڕای دەگەیەنێت پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیماراتی 52 تووشبوو هەیە و باری تەندروستیی 12كەسیان ناجێگیرە.

لەمبارەوە دكتۆر شاخەوان خەیلانی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی ڕاگەیاند: "ڕۆژانە ڕێژەی تووشبوان بە پەتای كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیماراتی كە تایبەتە بە تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرونا لە هەڵكشاندایە و ئێستا ١٢ کەس لە تووشبوان باری تەندروستییان ناجێگیرە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکێک لە تووشبوان كە باری تەندروستیی ناجێگر بووە، بەهۆی پەتاکەوە گیانی لە دەست داوە".

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی ڕاشی گەیاند: "دەبێت هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و گیانی خۆیان و ئازیزانیان بپارێزن، چونكە ئەم ڤایرۆسە زۆر ترسناكە و پێویستە دەمامك و دەستكێش بەكار بێنن".









باسنيوز
Top