پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە لە بارەی گرتە ڤیدیۆکەی نێو تونێلی پیرمام دەدات

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە لە بارەی گرتە ڤیدیۆکەی نێو تونێلی پیرمام دەدات
بەرپرسێکی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر هۆشداریی دەداتە شۆفێران لە بەکارهێنانی هۆڕن لە نێو تونێلەکان و رایدەگەیەنێت کە ئەگەری هەیە لەو حاڵەتەدا لە نێو تونێلەکە ڕووخان ڕووبدا.

موقەدەم فازڵ حاجى، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتۆچۆى هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "لێدانى هۆڕن كارێكى باش نییه‌ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ له‌ ڕووى یاساییەوە قەدەغەیە هۆڕنیان تێدا لێبدرێت ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و نێو تونێله‌كان و بەردەم نه‌خۆشخانه‌كانن چونكه‌ كاریگه‌رى و لێکەوتەی خراپی دەبێ".

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تیایدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دەردەکەون کە هۆڕنێکی زۆر لە نێو تونێلی پیرمام لێدەدەن و ناڕەزاییەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت لێکەوتەوە، ناوبراو گوتی: "ئه‌مه‌ كارێكى باش نییه‌ هۆڕن لێبده‌ى له ‌نێو تونێل به‌م شێوه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌رینه‌وه‌ ڕووبدات له‌ نێو تونێله‌كه و‌ ببێته‌ هۆى ڕووخان".

ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه‌ له‌م لە بەرامبەر ئەو کارەدا ناتوانین هیچ ڕێوشوێنێک بگرینە بەر به‌ڵام له‌ نێو تونێله‌كه‌ كامێراى چاودێرى هەیە و رێژەی خێرایی تۆمار دەکات، ناشكرێت ئێمه‌ له‌ هه‌موو تونێلێك چه‌ندین كارمه‌ندى هاتۆچۆ جێگیر بکەین".


basnwes
Top