کەشناسی: پێشبیی زیادبوونی خێرایی با و تەپوتۆز دەکرێت

کەشناسی: پێشبیی زیادبوونی خێرایی با و تەپوتۆز دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوە باران و بروسکە چەند ناوچەیەكی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و خێرایی با زیاددەکات و شەپۆلێکی تەپوتۆز بەڕێوەیە.

ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاریگەریی بەرزبوونەوەی خێرایی با و تەپوتۆز گەیشتووەتە سنووری قەزای زاخۆ و دەوروبەری. تۆز و باکە لاوازە و بەشێکی کەمی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان".

گوتەبێژی کەشناسی داوادەکات، "ئەو کەسانەی هەناسەتەنگی یان نەخۆشیی رەبۆیان هەیە، دەبێت زۆرتر ئاگاداری خۆیان بن و دەمامکبەستن باشە. هەرچەند ئەمساڵ بەگشتی تەپوتۆز کەمبووە، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئەو تەپوتۆزەدا باشترە هاونیشتمانییان چوونەدەرەوەیان لەو کەشەدا سنوورداربێت و ئەگەر بۆ کاری پیویست نەبێت نەچنە دەوەوە".

هەروەها بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی لە راپۆرتێکی تایبەتدا رایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی باشووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی کورتخایەن لە تاوەباران و برووسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێمی کورستان ببارێت".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی، ئەگەری زیادبوونی خێرایی با و تەپوتۆز زیاتر لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان هەیە و کاریگەریی ئەو نزمەپەستانەش ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 2020/08/23 تەواو دەبێت.



rudaw
Top