دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕێکی زۆر ئامێری هەناسەدان بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنای سۆران دابین دەکات
لەمبارەوە نێچیروان عەبدلواحید، بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رایگەیاند: "دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بە كردنەوەی نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە شاری سۆران رەزامەندیی دەربڕی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سۆران، توانیمان هاوكاریی زۆر پێشكەش بەم نەخۆشخانەیە بكەین، بەتایبەت لەڕووی دابینكردنی پێداویستییە تەندروستییەكان".
گوتیشی: "ئەوە لەبەردەم كردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیەدا گرفتی زۆر دروست كردبوو، نەبوونی ئامێری هەناسەدان بوو، واتە (REGULATOR)، بۆیە ئەمڕۆ شەممە 22/8/2020 توانیمان وەك دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕێكی زۆر لەو جۆرە ئامێرە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سۆران دابین بكەین.
ڕۆژی پێنجشەممە 2020.8.20 دەزگای خێرخوازیی حاجی یەحیا لە سۆران زیاتر لە 100 بتڵ ئۆکسجینی بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنای سۆران دابین کرد.
باسنیوز
