ژنە كوردێكی ئێزدی لە چیای شنگال: پەكەكە هەڕەشەمان لێدەكا و منداڵەكانمان دەڕفێنێت

ژنە كوردێكی ئێزدی لە چیای شنگال: پەكەكە هەڕەشەمان لێدەكا و منداڵەكانمان دەڕفێنێت
ژنە كوردێكی ئێزدی باس لەوە دەکات، پەکەکە هەڕەشەی لێکردووە و دەڵێت: ”داعشیش هەڕەشەی لێکردووین، ئەویش کە منداڵی دەڕفاندین، هەڕەشەی کوشتنی دەکرد، ئەو کارە ئیشی داعشە کە پەکەکە ئێستا دەیکات“.

هەر ئەو دایکە ئێزدییە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، فەرمانەکانی پەکەکە لەسەر ئەوان تەواو نەبووە و دەڵێت: ”کاتێک منداڵمان ببردرێت و هەڕەشەمان لێ بکرێ، کەوابێت داعش لەسەر ئێمە تەواو نەبووە“.

ئەو دایکە چیرۆکی خامناکی كوردانی ئێزدی لەسەر دەستی پەكەكە و دەڵێت: ”پەکەکە منداڵەکانمان دەبات و شەس ساڵە من منداڵەکەم یەک جار بینیوە“.

داواش لە گەلی ئێزدییان دەکات، ئەوە قبوڵ نەکەن و دووپاتی دەكاتەوە: ”داعش هات گۆشتی منداڵەکانی خۆمانی دەرخوارد داین، ئێستاش پەکەکە دێت منداڵەکانمان دەبات و هەڕەشەمان لێ دەکات، بەڵام ئێمە گوێ نادەینە هەڕەشە و غیرەتمان هەیە و نامانەوێ بەبێ دەنگی و بەبێ غیرەتی بمرین، ئەو سیاسەتە پیسە قەبووڵ ناکەین“. دەشڵێت: ”بوونی پەکەکە لە شنگال بووەتە ماڵوێرانی و هەموو چیاکانی کون کون کردووە، قەبووڵ ناکەین ئەو قەدەغەیە لەسەرمان بەردەوام بێت و منداڵمان ببات و بێ سەروشوێن بن“.

ئەو دایکە كوردە ئێزدییە دەشڵێت: ”چوکلێتمان بۆ بردن، کاتێک وامانزانی لە دەستی داعش رزگارمان بووە، وەمانزانی کچەکانمان رزگاریان بووە، بەڵام پەکەکە ئەو کچ و منداڵانەی بردووە و پێمانی گوتووە کە ئەوانە داعش بردوونی و مەڕۆن، ئەگینا ئێوەش دەکوژن“.










باسنيوز


Top