ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی چەند فەرمانگەیەک دەدرێ
لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی و پاسپۆرتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: "مووچەی کارمەندانی ئێمە ڕێژەیەکی کە 12.7%ه، له بەغداوە دێت، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی کردووە بۆ ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و داوای کردووە ئەو تەمویلەی ڕەگەزنامە و بەنداوەکان بکرێ یان نا، تاوەکوو ئێستا ئەو نووسراوە وەڵام نەدراوەتەوە".
گوتیشی: "بەدواداچوونی خۆمان کردووە، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراقه بۆ خەرجکردنی تەمویلەکە، چونکە وەزیرى دارایی عێراق لێرە نییە و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش زۆریان سەفەری ئەمریکایان کردووە".
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت، نشینگە، ڕەگەزنامە و باری کەسی، بەڕێوەبەرایەتیی کارتی زانیاری لە هەرێمی کوردستان فەرمانگەی فیدڕاڵین و سەر بە حکوومەتی عێراقن.
لیوا هێرش ئەحمەد، جەختی کردەوە چاوەڕوانی ئەوەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بکرێ، ئهوهشى خسته ڕوو: "ئێمە چاوەڕوانی نووسراوی فەرمین، به نووسراوى فهرمى یەکلایی دەبێتەوە كه تەمویلەکەمان بۆ خەرج دەکرێ، یان نا".
ڕوونیشى كردهوه: "هەندێک لە ژمێریارەکان لیستی مووچەی فەرمانگەکانی ڕەگەزنامەیان بە لێبڕینی 21% ئامادە کردبوو، ئەوە ڕاگیرا، چونکە مانگی پێشووش مووچەی ئێمە بێ لێبڕین بوو، مووچەی ئێمە بێ بڕینە و چاوەڕوانی گەیشتنی تەمویلەکە دەکەین".
باسنيوز
