خەڵات بەسەر قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمرۆ پێنجشەممە، ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٠ ، کاتژمێر ٨:١٥ خولەکی ئێوارە، ئالان حمەسعید سالح، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەراسیمی خەڵاتی رێزلێنانی (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان) و (مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان)، پێشکەش بە قوتابیان و خوێندکارانی یەکەم و دووەم و سێیەمی کوردستان دەکات، کە دانیشتووی پارێزگای هەولێرن.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ١٢ی ٨ی ٢٠٢٠، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرەمی کوردستان ئەنجامی پۆله كۆتاكانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ی بڵاو كردهوه.
باسنیوز
