هەولێر.. ئەو شوێنانەی گرفتی ئاوەڕۆ و کۆبوونەوەی ئاوی بارانیان هەیە چارەسەر دەکرێت

هەولێر.. ئەو شوێنانەی گرفتی ئاوەڕۆ و کۆبوونەوەی ئاوی بارانیان هەیە چارەسەر دەکرێت
پارێزگاری هەولێر بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆکان و پاککردنەوەیان بەر لەهاتنی وەرزی باران بارین، لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کۆبووەوە.

بەپەی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە تێیدا ئەوە خراوەتە روو، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٠، پارێزگاری هەولێر بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆکان و پاککردنەوەیان بەر لەهاتنی وەرزی باران بارین، لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کۆبووەوە بڕیاردرا بەر لە وەرزی بارانبارین ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی لە ئاوەڕۆ سەرەکییەکانی نێو سەنتەری شاردا هەیە، دوابەدوای ئەوەش لەنزیکترین کاتدا دەست بکرێت بە هەڵمەتی پاککردنەوەی تەواوی ئاوەڕۆکانی شار.

هەروەها بڕیاریشدرا کە لەسەر بودجە و ئەرکی پارێزگای هەولێر، سەرجەم ئەو شوێن و شەقام و گەڕەکانەی کە ساڵانە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پڕدەبن لە ئاو و گرفتیان لە ئاوەڕۆ و کۆبوونەوەی ئاوی باران هەیە چارەسەربکرێن.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە بۆ ئەو مەبەستە، سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕیوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر ڕاسپێردران بەرلەهاتنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ ئەوەی لەتوانیاندا هەیە بیکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بۆئەوەی وەکو ساڵانی تر بەهۆی بارانبارین زۆرەوە ئاستنەگ بۆ هاووڵاتییان و هاتوچۆی شۆفێران لەشەقامەکان دروست نەبێت کە جاری واش هەبووە زەرەوزیانی زۆری پێگەیاندوون.













باسنیوز



Top