په‌رله‌مانتارێكی پارتی: زاخۆییەكان بە فیكەی هیچ كەس و لایەنێك هەڵناپەڕن
شەوی ڕابردوو، ژمارەیەك لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە زاخۆ گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و داواكارییەكیان لەبارەی هاتوچۆكردنیان لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل هەبوو.
لەمبارەیەوە نزار مه‌لا غه‌فار، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی فراكسیۆنی پارتی بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، پاش گردبوونەوەكە په‌رله‌مانتارانی زاخۆی پارتی چونه ناو خەڵكەكە و داواكارییەكانیان گه‌یانده شوێنی خۆی.
ڕوونیشی كردەوە كە دامەزراوە ئیدارییەكانی زاخۆ و دامەزراوە ئەمنییەكانیش لەسەر هێڵن و ”ئه‌وه‌ی گرفت بوو لەمبارەیەوە چاره‌سه‌ر كراوه".
پەرلەمانتارەكەی پارتی ئاشكرای كرد كە ”په‌كه‌كه و راگه‌یاندنەكەی، هەوڵێكیان دا بۆ شێواندنی دۆخه‌كه، بەڵام زاخۆییه‌كان به فیكه‌ی هیچ كه‌س و لایەنێك هه‌ڵناپه‌رن، بەڵكوو زاخۆ هۆشیاره و ده‌زانێت چۆن مامه‌ڵه ده‌كات".
باسنيوز
