بەحرکە.. چەند دووکاندارێک بەهۆی سەرپێچییەوە سزا دران

بەحرکە.. چەند دووکاندارێک بەهۆی سەرپێچییەوە سزا دران
لیژنەی چاودێری بازاڕ و نەهێشتنی سەرپێچییەكانی شارەوانیی لە شارەدێی بەحركەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندورستیەكان، چەند خاوەن دووکانێکیان سزا داوە.

سەلیم شەریف، سەرۆكی لیژنەی نەهێشتنی سەرپێچییەكان لە شارەوانی شارەدێی بەحركە ڕایگەیاند: "ئێمە و تیمەكانمان لە لیژنەی نەهێشتی سەرپێچییەكان لە شارەوانیی بەحركە، لەسەر فەرمانی بەڕێوبەری ناحیە سەردانی چەند ماركێت و نانەواخانەیەكمان كرد".

ڕاشی گەیاند: "بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان نانەواخەنەیەك داخرا و كە مۆڵەتی كاركردنیشی بەسەر چووبوو و چێشتخانەیەكیش لە ڕێنماییە تەندروستییەكان لای دابوو، پێبژاردنی بۆ كرا و سزا در، هەروەها سێ ماركێتیش بەهۆی ئەوەی كاڵای ماوە بەسەرچووی تێدا دەفرۆشرا، پێبژاردنیان بۆ كرا".

گوتیشی: "تیمەكانمان ڕۆژانە بەردەوامن لە بەدواداچوونەكان و هەموو دووكان و ماركێت و فرۆشگەكانمان ئاگادار كردووەتەوە كە دەبێ دەمامك و دەستكێش بەكار بێنن و ڕێگەش نەدەن هاووڵاتیان بێ دەمامك و دەستكێش بێنە نێو دووكانەكانیان، هەر دووكان، یان ماركێت و فرۆشگەیەك سەرپێچی بكات، سزا دەدرێت و شوێنەكەی دادەخرێت".













باسنیوز



Top