زیاتر لە 100 بتڵ ئۆكسجین پێشكەش بە نەخۆشخانەی كۆرۆنای سۆران كرا
لەمبارەوە د.كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، رايگەیاند: "دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە سنوورەكەمان، كە ئێستا نزیكەی 800 تووشبوو لە دەڤەرەكەمان هەیە، دەستمان کرد بە ئامادەكردنی نەخۆشخانەیەك بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسەكە، بەڵام هۆكاری نەكردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە ت ائێستا بەهۆی نەبوونی ئۆكسجینی پێویست بووە".
بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران گوتیشی: "ئەوەی جێگەی دەستخۆشییە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/8/2020 لەلایەن "دەزگای خێرخوازیی حاجی یەحیا"وە زیاتر لە 100 بتڵ ئۆكسجینمان بۆ دابین كراوە، هەروەها لەلایەن حكومەت و وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێرەوە، بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەندێ ئۆكسجینمان بۆ دابین بكرێت، بەمەش دەتوانین نەخۆشخانەكە بكەینەوە و بیخەینە خزمەتی هاووڵاتیانەوە".
باسنيوز
