گەرمیان.. كاركردن لە پرۆژەی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێكاران و ئەندازیاران دەست پێ دەكاتەوە
عومەر محەمەد، بەرپرسی لقی گەرمیانی سەندیكای كرێكاران و پیشەوەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/8/2020 رايگەیاند: "لەم هەفتەیەدا لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی تایبەت بە یەكەكانی نیشتەجێبوونی كرێكاران و پیشەوەران و ئەندازیاران كۆ بووینەوە و جەختمان لەوە كردەوە كە نابێت لە كارەكانیدا سست بێت و دەبێ لە تەواوكردنی یەكەكاندا پەلە بكات."
گوتیشی: "بۆ ئەوەی كۆمپانیاکە بتوانێت پرۆژەكە تەواو بكات، داوا لە بەشدابووانی یەكەكان دەكەین لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا قیستی دووەمی یەكەكانیان رادەستی كۆمپانیا بكەن."
پرۆژەی یەكەكانی (بان ستی) لە قەزای كەلار تایبەت بە دروستكردنی هەزار یەكەی نیشتەجێبوون 750 یەكەی تایبەتە بە كرێكاران و 250 یەكەی تری تایبەتە بە ئەندازیاران.
باسنيوز
