ڕوونكردنهوه لەبارەی وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاكی ماڵان دهدرێت
سیامەند کەریم، گوتهبێژى سهرۆكایهتیی شارەوانیی ههولێر ڕايگەیاند: "تاوەکوو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی مانگانە بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاک، لە هاووڵاتییان وەرنەگیراوە، تەنیا لە دووکان و شوێنە بازرگانییەکان بڕە پارەیەک وەردەگیرێ".
ئهوهشى خسته ڕوو، چەندین کۆبوونەوە لە شارەوانی کراوە بۆ ئەوەی دیراسەتی چۆنیەتیی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بکرێ، گوتیشی: "لە هیچ گەڕەکێکی هەولێر پارە بەناوی فڕێدانی زبڵ و خاشاک وەرنەگیراوە و ڕەچاوی دۆخی ئابووریی خەڵک کراوە، بۆیە ئەوەی هەیە دیراسەی بابەتەکە دەکرێ و هیچ بڕیارێک بۆ ئەو مەبەستە نەدراوە".
ههر لهمبارهیهوه کوردۆ شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕايگەیاند: "لە هەولێر پارەی فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە هاووڵاتییان وەرنەگیراوە، ئەگەرچی پێشووتر بڕیارێکی لەم شێوەیهش هەبووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ بڕه پارەیەک وەرنەگیراوە".
بە پێی ئەو داتایانەی دەست کەوتوون، ڕۆژانە لە سەرووی دوو هەزار تۆن زبڵ و خاشاک لە هەرێمی کوردستان فڕێ دەدرێ، حکوومەتی ههرێمى كوردستانیش مانگانە سێ ملیار دینار، بۆ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاک خەرج دەکات.
باسنيوز
