ئەمڕۆ مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت
بە گوێرەی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ مووچەی مانگی حەوتی هەیەك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی، هەروەها مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش، لەگەڵ مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٠، پشووی فەرمییە لە دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە، بەڵام پشووەكە بانكەكان ناگرێتەوە.
لەمبارەیەوە مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پشووی سەری ساڵی کۆچییە و دوو ڕۆژهكهى دیكهش هەینی و شەممەیە، بەڵام بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە دەبن".
ههر لهمبارهیهوه بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق یاند: "لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پشووە، بەڵام مووچەی وەزارەتی پەروەردە و کەسوکاری شەهیدان لە بانکەکەمان دابهش دهكرێ و کارمەندەکانمان لە ئەرک دەبن، بەپێی ڕێنوێنییه تهندروستییهكان بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا مووچە دابەش دەکرێ".
بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق جەختی لهوهش کردەوە، ڕۆژانی هەینی و شەممەش بۆ دابەشکردنی مووچە دهوام دهكهن.
باسنيوز
