وەزارەتی دارایی: پێنجشەممە و هەینی پشووە بەڵام مووچە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی: پێنجشەممە و هەینی پشووە بەڵام مووچە دابەشدەکرێت
بەگوێرەی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 20-8-2020 پشووی فەرمییە لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە پشوون، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت."

یەکی موحەڕەم سەری ساڵی کۆچییە بەپێی ساڵنامەی کۆچی و بریتییە لە رۆژی کۆچکردنی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە مەککە وە بۆ مەدینە.

سەرەتای دانانی ئەم ساڵنامەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب، دووەم خەلیفەی راشیدین، كاتێك خەلیفە بوونی ساڵنامەیەكی بۆ مێژووی ئیسلام بە كارێكی پێویستی دانا، مێژووی كۆچكردنی پێغەمبەری ئیسلام و هاوەڵەکانی لە شاری مەككەوە بۆ شاری مەدینە بەسەرەتای ئەم ساڵنامەیە دیاریكرد.

بەپێی راگەیێیندراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن.

پێنجشەممە 20-8-2020


وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی
ئەنجوومەنی ئاسایش
دەزگای گشتیی ئاسایش
وەزارەتی پەروەردە

هەینی 21-8-2020


وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستیی تایبەت
ئەنجوومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
دیوانی چاودێریی دارایی
مافی مرۆڤ
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاکی
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگەی مین
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی



rudaw
Top