سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڕیارێكی لەبارەی نۆژەنكردنەوەی خانوو دەركرد

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڕیارێكی لەبارەی نۆژەنكردنەوەی خانوو دەركرد
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند كە ڕێگە بە نۆژەنکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانووی ناو حەرەمی گوندەکان دەدرێ، ئەوانەی نەخشەی کەرتیان ھەیە لە سنووری شارەوانییەکان.


لە راگەیاندراوێكی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێردا هاتووە، لە دوای کۆبوونەوەی نێوان وەزارەت و پارێزگای هەولێر، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دوای بەدواداچوونی ورد، بڕیاری دا بە ڕێگەپێدانی نۆژەنکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانووەکانی ناو حەرەمی گوند و کۆمەڵگاکان، ئەوانەی نەخشەی کەرتیان هەیە و کەوتوونەتە ناو سنووری شارەوانییەکان.


بڕیارەكە بە پێی نەخشە و ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت و پێویستە ئەوانەی كە نەخشەی کەرتیان نییە، هاوئاهەنگی و پەلە بکرێ بۆ ئامادەکردنی.












باسنيوز



Top