پۆمپێیۆ: بەغدا هان دەدەین كێشەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات

پۆمپێیۆ: بەغدا هان دەدەین كێشەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات
ئەمڕۆ چوارشەممە مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند هانی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق دەدەن كێشەكانی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا چارەسەر بكات.


پێش كەمێك پۆمپێیۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشی لەگەڵ د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەست، ئەمەش دوای كۆبوونەوەیەكیان لە واشنتۆن.


مایك پۆمپیۆ لە كۆنگرەكەدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌، گوتیشی ده‌یه‌وێ عێراق ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی و تەندروستی بە عێراق.


پۆمپێیۆ گوتیشی لەگەڵ د.فوئاد حوسێندا باسیان له‌ پێویستی هێنانەكایەی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی سه‌قامگیر له‌ عێراق كرد، تا هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێ.


لای خۆیەوە د.فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی ئه‌مڕۆ گه‌ڕی دووه‌می دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو. له‌ میانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا باسیان له‌ چه‌ندین پرسی جیدی كردووە، به‌ تایبه‌تی ئەوانەی په‌یوه‌ستن به‌ پرسی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و‌ باری ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.










باسنيوز



Top