تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشدارى ده‌داته‌ هاووڵاتییان

تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشدارى ده‌داته‌ هاووڵاتییان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، هۆشداری بە هاووڵاتییانی سنوورەکە دەدات و له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ڕه‌وشی ته‌ندروستیی چەمچەماڵ له‌وپه‌ڕی مه‌ترسی دایه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ هاتووه‌: "دانیشتوانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە، ڕەوشی تەندروستیی شارۆچکەی چەمچەماڵ لەوپەڕی مەترسی دایە و هەردوو سەنتەری ڕووبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا و مەڵبەندی تەندروستیی ئاسوودە پڕبوون لە تووشبوانی کۆرۆنا، هیچ جێگایەکیان بۆ چاودێریکردنی نەخۆشەکان تێدا نەماوە".

داوا لە هاووڵاتییانیش كراوه‌: "ڕەچاوی ئەم بارودۆخە خراپە بکەن و هەتا بکرێت خۆپارێزی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکان پشتگوێ مەخەن و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن، چونکە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا جێگە نەماوە و ژمارەیەکی زۆر تووشبوو تۆمار کراون".











باسنیوز



Top