وەزارەتی دارایی دەوامی فەرمانبەرانی زیاد دەكات

وەزارەتی دارایی دەوامی فەرمانبەرانی زیاد دەكات
وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی زیاد دەكات و تەنیا هەفتەی دوو ڕۆژ ئۆف بۆ فەرمانبەرانی دادەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە رایگەیاند، لە ڕێگەی گرووپی تایبەت بە بەڕێوەبەرە گشتییەكان و بەڕێوەبەرەكانی سەر بە وەزارەتی داراییەوە، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دارایی ڕێنماییەكی بە نووسین داناوە و تێیدا رای گەیاندووە، لەمەودوا كارمەندانی وەزارەتەكە، لە ڕۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەكدا دەوام دەكەن و هەر فەرمانبەرێك هەفتانە دوو ڕۆژ ئۆفی پێدەدرێت.

ڕوونیشی كردەوە كە بەپێی ڕێنماییەكە بێت، دەوامی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە لە كاتژمێر ٨ و نیوی بەیانییەوە دەست پێدەكات و لە كاتژمێر ٢ و نیوی دوای نیوەڕۆ كۆتایی دێت.

پێشتر لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا، دەوامكردنی فەرمانبەران بەپێی پێویستیی دامەزراوەكان و بە رێژەی ٣٠٪ بووە و ماوەی دەوامیش لە كاتژمێر ٩ی بەیانییەوە بۆ ١ی دوای نیوەڕۆ بڕیاری لێدراوە.















باسنیوز



Top