ڕەوشی تەندروستیی هونەرمەند خدر خۆشناو ناجێگیرە
كاروان، كوڕی گۆرانیبێژ خدر خۆشناو، لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی باوكی ڕایگەیاند: "باوكم لەژێر ئۆكسجین دایە و ڕەوشی تەندروستیی ناجێگیرە، بەڵام ئیستا بارودۆخی كەمێك لە دوێنێ باشترە".
گوتیشی: "باوكم پێویستی بە چارەسەری بەپەلەیە لە نەخۆشخانەیەكی باش".
خدر خۆشناو، خەڵكی هەولێرە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.
باسنیوز
