54 ملیۆن دینار بۆ چارەسەکردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی دیانا تەرخان کرا
فەرزەنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا سەر بە قەزای سۆران، رایگەیاند: "لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوارییەكانماندا بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمیی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی چەند گەڕەك و شوێنێكی سنووری ناحیەكەمان، دەستمان کردووە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی گۆڕینی فیلتەری كانی سەروچاوەی دیانا، بە بڕی (54) ملیۆن دینار کە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر تەرخان کراوە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "بە تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە، گرفتی كەمئاویی چەندین گەڕەكی سنوورەكەمان چارەسەر دەبێت".
باسنیوز
