سبه‌ى بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە دەبن
له‌مباره‌یه‌وه مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند: "سبه‌ى پشووی سەری ساڵی کۆچییە و دوو ڕۆژه‌كه‌ى دیكه‌ش هەینی و شەممەیە، بەڵام بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە دەبن".
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، سبەی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و مووچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی، دەزگای گشتیی ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش، لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و (مامۆستایانی ناوشار و دەرەوەی شار) دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی سبەی پشووە، بەڵام مووچەی وەزارەتی پەروەردە و کەسوکاری شەهیدان لە بانکەکەمان دابه‌ش ده‌كرێ و کارمەندەکانمان لە ئەرک دەبن، بەپێی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا مووچە دابەش دەکرێ".
بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق جەختی له‌وه‌ش کردەوە، ڕۆژانی هەینی و شەممەش بۆ دابەشکردنی مووچە ده‌وام ده‌كه‌ن.
باس‌نیوز
