چاپکرنوی نوێ کتێبی (ڕازەکانی گێڕانەوە، خەیاڵی مێینەیی و زمانی ژنانە لەناو ڕۆماندا)

چاپکرنوی نوێ  کتێبی (ڕازەکانی گێڕانەوە، خەیاڵی مێینەیی و زمانی ژنانە لەناو ڕۆماندا)

نووسینی: نووری بێخاڵی
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای (فام) بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە لە ژێر چاپدایە و خوێنەران دەتوانن لە کتێبفرۆشییەکانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەدەستی بێنن.
(ڕازەکانی گێڕانەوە)، کنە و پشکنینە بە دوای دۆزینەوەی نهێنییەکانی مێینەتی لەناو خەیاڵ و زماندا، بە دیاریکراویش لەناو خەیاڵ و زمانی ژنانەدا. دیدگای نووسەرە و وەک خوێنەرێکی بەردەوامی ڕۆمان بۆ پرۆسەی ئەفراندن لە چەند بەرهەمێکی ئەدەبیدا.
کۆی بابەتەکانی ناو ئەم کتێبە، کە بەسەرکردنەوەی ژیان و بەرهەمی (٢٥) ژنە ڕۆماننووسی جیهانییە و هەوڵێکیشە بۆ هاندانی خوێنەرانی دیکە و بەتایبەتی شارەزایانی بوارەکە، بۆ ئەوەی بتوانن لە گۆشەی دیکەوە قسەی زیاتر لەسەر ئەو نوسەرانە و بەرهەمەکانیان بکەن.
نووری بێخاڵی لەم بەرهەمەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە
نووسینی نووسەرەکان و ئەو دونیا و سەردەمەی تێیدا ژیاون، کەمتر قسەکردنن لەسەر پرۆسەی داهێنانی ئەدەبی، وەک چەمک و واتا و ڕەهەندەکانی لە توێی بەرهەمەکاندا. واتە بابەتی گشتگیرن، نەک تایبەتمەند. سەرنج و سەرەقەڵەمن، نەک لێکۆڵینەوەی ورد و قووڵ، کە ڕەنگە ئەمەی دوایی، زیاتر کاری پسپۆرانی بواری ڕەخنەی ئەدەبی بێت، تا ڕۆژنامەنووسێکی دڵخوازی ڕۆمان و شەیدای هونەری گێڕانەوە. هێما بۆ ئەوەش دەکات کە کار و بەرهەمی زۆرینەی ئەو ژنە ڕۆماننووسانە، بەپێی شوێنکات و هەلومەرجی سەردەمی خۆیان و بەرمەبنای پێشمەرجەکانی داهێنان، بەرهەمەکانیان دەچنە خانەی داهێنانی ئەدەبی.
وێڕای دەستخۆشی لە نووسەری بەڕێز، هیوادارین کتێبخانەی کوردی لەم جۆرە بەرهەمە بەپێزانە بێبەش نەبێت و دڵسۆزانی هزر و ڕامان دەوڵەمەندتری بکەن.





باسنيوز
Top