ڕاپەڕین.. دەست بە سەر بڕێکی زۆر پارەی ساختەدا گیرا
محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەنگەسەر و یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، توانیان سێ کەس دەستگیر بکەن، کە بڕی 50000 دۆلاری ئەمەریکی ساختەیان پێ بووە".
ڕاشیگەیاند: "ئەو سێ کەسە لە وڵاتێکی دراوسێوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ساغکردنەوەی دۆلاری ساختە لە بازاڕەکاندا".
گوتیشی: " بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
باسنیوز
