له هه‌ولێر دوو كه‌س له‌كاتى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ش.ع.ع) و (م.و.خ) لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن".
باس له‌وه‌ش كراوه، لەکاتی دەستگیرکردنیان توانرا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کۆرۆلا تاکسی)دا بگیرێت، هەردوو تۆمەتباریش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و بەپێی ماددەى 14ی ماددە هۆشبەرەکان بەندن.
باسنيوز
