سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستیی عەلی محەمەد ڕەسووڵ دەپرسێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستیی عەلی محەمەد ڕەسووڵ دەپرسێت
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستیی عەلی محەمەد ڕەسووڵ ناسراو بە مام عەلی پرسییەوە کە دەکاتە باوکی پێشمەرگەیەک بەناوی ئاکۆ کە لە ساڵی 2014 ەوە دیلی دەستی تیرۆریستانی داعشە.

سەرۆکی حکوومەت دامودەزگاکانی حکوومەتی ڕاسپارد کە هاوکاریی پێویست پێشکەشی مام عەلی بکەن کە ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئاسوودە لە شاری چەمچەماڵ چارەسەر وەردەگرێت و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.













باسنيوز



Top