شەقامی سەرەكیی هەولێر - پیرمام نۆژەن دەكرێتەوە
سیامەند كەریم، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: "سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەڕێگەی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی سێیەوە بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاتوچۆی شۆفێران، پڕۆژەی چاکكردنەوەوە و نۆژەنکردنەوەی چاڵ و تاسەکانی شەقامی سەرەكیی هەولێر - پیرمامی خستە واری جێبەجێكردنەوە" .
گوتیشی: "پڕۆژەكە ڕووبەری٥٠٠ مەترە و لەلایەن كارگەی قیڕی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە ٨٥ تۆن قیڕ جێبەجێ دەکرێت".
ڕاشی گەیاند: "ئەو رێگایە لە چەندین شوێن چاڵی هەبووە كە ئاوی گل دەدایەوە و زۆر جار گرفتی بۆ هاتوچۆ و ئۆتۆمبێلەكان دروست دەکرد و لە هەندێك حاڵەتیش ڕووداوی هاتۆچۆی لێ دروست دەبوو، بۆیە تیمەكانی شارەوانیی سێ بە پێویستیان زانی پێش هاتنی وەرزی زستان، ئەم كێشانە لەم ڕێگایە چارەسەر بكرێت، چونكە ڕێگاكە ڕێگایەكی سەرەكیی هاتۆچۆی هاووڵاتیانە".
باسنیوز
