هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شۆفێران كراوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى ناویان له سیسته‌مى ئۆنڵاین بۆ سه‌ردانكردنى به‌شى مۆڵه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر نووسیوه و نۆره‌یان له ماوه‌ى نێوان 12/1/2020 تاوه‌كوو 31/1/2020 بۆ دانرابوو، دەتوانن لەماوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان و ئەنجامدانی ترایەکان بەم شێوەیەی خوارەوە:
1 - ئه‌وانه‌ى كه نۆره‌یان له 1/12/2020 تاوه‌كوو 15/12/2020 بۆ دانرابوو، ده‌توانن له ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 23/8/2020 سه‌ردان بكه‌ن.
2 - ئه‌وانه‌ى كه نۆره‌یان له 16/12/2020 تاوه‌كوو 31/12/2020 بۆ دانرابوو، ده‌توانن له ڕۆژى دووشه‌ممه 24/8/2020 سه‌ردان بكه‌ن.
3- ئه‌وانه‌ى كه نۆره‌یان له 2/1/2021 تاوه‌كوو 15/1/2021 بۆ دانرابوو، ده‌توانن له ڕۆژى سێشه‌ممه 25/8/2020 سه‌ردان بكه‌ن.
4 - ئه‌وانه‌ى كه نۆره‌یان له 16/1/2021 تاوه‌كوو 31/1/2021 بۆ دانرابوو، ده‌توانن له ڕۆژى چوارشه‌ممه 26/8/2020 سه‌ردان بكه‌ن.
5 - ئەو کەسانەی مۆڵەتی شوفێرییان بەسەر چووە و دەیانەوێت تازەی بکەنەوە، پێویست بە نۆره‌گرتنى ئۆنڵاین ناکات، تەنیا پێویسته پشکنینی چاویان کردبێت و ِڕاستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن.
6 - دەبێت سەرجەم هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیکردن پابەندی ڕێنوێنییه تەندروستییەکان بن و دەستکێش و ماسك به‌كار بهێنن.
باس‌نیوز
