له سۆران 45 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/8/2020، كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامى سۆران، ڕاگه‌یاند: "له ئه‌نجامى پشكنینى 24 كاتژمێرى ڕابردوو، له كۆى 104 پشكنینى كۆرۆنا، 45 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاكه تۆمار كران".
باسى له‌وه‌ش كرد، له‌و 45 تووشبووه نوێیه، چواریان له مێرگه‌سۆرن، چواریان له ڕواندزن، دوو كه‌سیشیان له سیدهكانن و یه‌كیان له خه‌لیفانه، ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش له 17 گوند و گه‌ڕه‌كى سۆرانن.
قایمقامى سۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "تا ئێستا له سۆران نزیكه‌ى 700 كه‌س له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سۆران تووشى كۆر‌ونا بوونه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كى زۆره و پێویسته هاووڵاتیان تاكپارێزى ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه زاڵ بین".
باسنيوز
