حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته رێكه‌وتنی كۆتایی
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق ته‌رخان بكات، به‌ڵام تا ئێستا پڕۆژه یاسای بودجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند نه‌كراوه.
له‌كاتێكیشدا ئەو بڕە پارەیەی بڕیار دراوه ئەم مانگە و چەند مانگی داھاتوو بگاتە ھەرێمی کوردستان، ناتوانێت تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات، بۆیە وه‌ك به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری كوردستان ئاماژه‌ی پێدا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناچارە بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه داراییه پشت به داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ و ده‌روازه سنوورییه‌كان ببه‌ستێت، تاوەکو بتوانێت مووچەی تەواوی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەش بکات.
بڕیارە شاندی دانوستانکاری ھەردوولا جارێکی دیکە دەست بە گفتوگۆكان بکەنەوە، ستراتیژیه‌تی کابینەی نۆیه‌م رێکەوتنی کۆتاییە لەگەڵ بەغدا، ئەو لێکتێگەیشتن و نیازپاکییەی لە رابردووش‌دا ھەبووە، بنەمای گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت، بە ئامانجی گەیشتنە رێکەوتنی کۆتایی لەسەر ته‌واوی پرسەکان.
k24
