قایمقامی سۆران هاووڵاتیانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە
كرمانج عزەت قایمقامی سۆران ڕایگەیاند: "لەسەر فەرمانی پارێزگای هەولێر ئەو هاووڵاتییانەی لە لە ئاوی خواردنەوە سەرپێچیان كردووە تا ڕۆژی چوارشەمە سەرپێچیەكانیان لا نەبەن، تووشی سزای یاسایی دەبنەوە.
گوتیشی: "ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستوووە و سەرپێچیان كردووە، دەتوانن تا ڕۆژی چوارشەممە كە دوا مۆڵەتە بۆ هاوبەشیكردن، یان لابرندی سەرپێچییەكە سەردانی فەرمانگەی ئاوی سۆران بكەن".
قایمقامی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو بڕیارە هەموو هاووڵاتیانی قەزا و ناحیەكانی سۆران دەگرێتەوە و لە گەشت قەزا و ناحیەكانیش تیمەكانی تایبەتی ئاو بەدواداچوون دەكەن و هەر كەسێك سەرپێچی كردبێت و لای نەدابێت، تووشی سزا دەبێتەوە و سزاكەش بە بڕین یان بە غەرامە كردن لەلایەن دادگاوە دیاری دەكرێت".
باسنیوز
