شارەوانیی هەولێر پرۆژەیەکی ژینگەیی لە کانی قرژاڵە جێبەجێ دەكات
سیامەند كەریم، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: "سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر پرۆژەی لێدانی بیر بۆ دەركردنی غازی قەتیسکرا لە زبڵدانی كانی قرژاڵە خستە بواری جێبەجێكردنەوە".
گوتیشی: "پڕۆژەكە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێرە و بە سەرپەرشتی لێژنەی هاوبەشی سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزییە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لەبارەی گرنگیی پرۆژەكەەوە رای گەیاند: "گرنگیی پرۆژەكە لەوە دایە، كە نزیكەی ١٣ مەتر زبڵ كراوەتە ژێر خاکەوە كە ئەمەش بڕێكی زۆر غازی تێدا قەتیس بووە كە دەبێتە هۆی ئاگركەوتنەوە و كۆنترۆڵكردنی كاری زۆری دەوێت و بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكەش مەترسییەكانی ئاگركەوتنەوە نامێنێت".
باسنیوز
