وەزارەتی دارایی لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی نووسراوێكی ئاراستەی بانكە بازرگانییەكان كرد

وەزارەتی دارایی لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی نووسراوێكی ئاراستەی بانكە بازرگانییەكان كرد
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و وەرگرتنەوەی قەرزە ئاسانكارییەكان، نووسراوە چاوەڕوانكراوەكەی ئاراستەی بانكەكان كرد.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی كە ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ٨ی ٢٠٢٠ بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، واژۆی لەسەر نووسراوی تایبەت بە گەڕاندنەوەی قەرزە ئاسانكارییەكان كردووە و داوای كردووە نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێكردن بكرێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانكاری لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرای موڵكەكانەوە (موزایەدە).





باسنیوز
Top