لە سۆران 42 کەسی دیکەش تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

لە سۆران 42 کەسی دیکەش تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
لەمبارەوە کرمانج عزەت، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "لە کۆی ئەو 42 کەسە تووشبووە دوو کەسیان لە ڕواندز، و یەک کەس لە سیدەکان و کەسێکی دیکەشیان دانیشتووی (کەونە گوندە) لە ساردا، هاوکات ئەوانی دیکەش دانیشتووی ١٧ گەڕەک و گوندی شاری سۆرانن".

ئاماژەی بەوەش کردووە تووشبووەکان دانیشتووی ئەم گەڕەکانەی سۆرانن کە بریتین لە: "باڵەکیان، دیانا، ھەرێم، ئیسقەلا، کەورین، بەختیاری، زانیاری، زۆزک، ڕاپەڕین، جندیان، بەرخودان، برایەتی، ئەیلول، سەروچاوە، ھەندرێن، نەورۆز و بارزان".

لە قەزای سۆران تا ئێستا 11 كەسە کە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە








باسنيوز
Top