ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانی ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەولێر دەردەكات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانی ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەولێر دەردەكات


ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نووسراوێک داوا لە وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی دەکات مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوەکەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە و تێیدا داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

ئەمێندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوا دەکات مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، خەرج بکرێت و بنێردرێتە هەرێمی کوردستان.

شەوی شەممە 15-8-2020، مەسرور بارزانی و مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

لەو پەیوەندییەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق رێککەوتن لەسەر ناردنی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.













باسنيوز
Top