بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ كڕیار و پڕۆسەی ھاوسەرگیری كەمكردووەتەوە
ئێستا گەنجان ترسیان لە پڕۆسەی ھاوسەرگیری ھەیە، بەھۆی گرانی زێڕ، ئەوانەشی ھاوسەرگیری دەکەن و روودەکەنە دادگاکان پێشتر رێكکەوتنیان کردووە، لەوەی کەمترین مسقاڵ زێڕ بکڕن.
زێڕینگەران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەو كاتەی نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە، لەماوەی ھەفتەیەكدا تەنھا یەک بۆ دوو بووک بۆ کڕینی زێڕ سەردانیان دەكەن، ئەوانەشی زێریان کڕیووە کەمتر بووە لە 10 مسقاڵ.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، بەربەستێكی گەورەی لەبەردەم بەشێكی گەنجان دانا، بۆ ئەوەی ھاوسەرگیری نەکەن، دووکانی زێڕینگەران ھەموویان خاڵین لە کڕیار، جگە لەوانەی کە زێڕەکانیان دەکەن بە پارە.
پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەر کچێک ھاوسەرگیری كردبا، 20 بۆ 30ی مسقاڵ زێڕی بە ھاوسەرەكەی دەكڕی، بەڵام ئێستا بە گوتەی بەشێك لە زێڕینگران کەمتر لە 10 مسقاڵ یان زیاتر ھەڵدەگرن و ئەنجامدانی ھاوسەرگیریش زۆر كەمیكردووە.
K24
