ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی مووچە و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی مووچە و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات


ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی مووچە و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە `17-8-2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، کۆ ببێتەوە.

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئەنجامی رێککەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق، دوو تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبن.

شەوی شەممە 15-8-2020، مەسرور بارزانی و مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

لەو پەیوەندییەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق رێککەوتن لەسەر ناردنی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.








باسنيوز
Top