تەندروستیی سلێمانی بۆ رووداو: 156 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا م
د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و بەوەش کۆی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە 484 تووشبوو.
ئامارەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە تایبەت بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەمشێوەیە:
- پێنج تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
- 37 تووشبووی کۆرۆنا گواستراونەتەوە نەخۆشخانە
- 23 تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەیان جێهێشت
- یەک تووشبووی کۆرۆنا لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددایە
- 143 تووشبوو لەسەر ئۆکسجینن
- 27 تووشبوو لەژێر چاودێریی چڕدان
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا لە سلێمانی نۆ هەزار 981 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، پێنج هەزار و 827 تووشبوویان چاکبوونەتەوە.
تاوەکو ئێستا لە تەواوی هەرێمی کوردستان 21 هەزار و 197 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 11 هەزار و 496 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 753 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئاستی پابەندیی خەڵک بە رێنماییە تەندروستییەکان باشە. "بارودۆخەکە جێگیرە و بەجێگیری ماوەتەوە،
بێگومان بۆ ئەوەش سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین".
rudaw
