لە سۆران 36 کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

لە سۆران 36 کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
قایمقامی قەزای سۆران ڕای گەیاند لە 24 كاژمێری ڕابردوودا لە سنوری قەزاکە سەرجەم 36 کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕایگەیاند: "بەداخەوە ڕیژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سۆران لە هەڵكشاندایە و لە ماوەی 24 كاژمێری ڕابردوودا لە شاری سۆران لەكۆی 105 پشكنین کە ئەنجام دراون، دەرکەوتووە 36 كەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

کرمانج عزەت ڕاشی گەیاند: "تووشبووەكان سێ كەسیان لە سنوری ڕەواندزن، یەك لە چۆمان و یەكی دیکەش لە ناحیەی خەلیفانە و تووشبوەكانی تر سەرجەمیان لەنێو سەنتەری شاری سۆرانن و دانیشتووی گەڕەكەكانی: "چەمی ڕێزان، هەرێم، جوندیان، نەهری، مەجید ئاوا، خەبات، بەرخودان، برایەتی، هاودیان، باپشتیان، ئازادی و زانیاری".

قایمقامی سۆران گوتیشی: "بە داخەوە ژمارەی مردوان لە شاری سۆران تا ئێستا 11 كەسە کە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە".













باسنیوز



Top