ئەمریکا گرێبەستێکی سەربازیی لەگەڵ پۆڵەندا واژۆکرد
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێککەوتنەکەی لەگەل ماریۆز بواستاسک، وەزیری بەرگریی پۆڵەندا واژۆکرد.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئەمریکا دەتوانێت سەربازی زیاتر بگوازێتەوە پۆڵەندا و دەتوانێت بنکە و دامەزراوەی سەربازیی زیاتری ئەو وڵاتە بەکاربهێنێت.
هەروەها لە رێککەوتنەکەدا هاتووە کە هەردوو وڵات پێکەوە خەرجیی مانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە پۆڵەندا دەگرنە ئەستۆ.
هاوکات یاتزیک چاپۆتۆڤیچ، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا رایگەیاند، هەبوونی سەربازانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی گرنگە، چونکە توانای بەرگرییان زیاتر دەکات لە کاتێکدا کە وڵاتەکەی لە سەرچاوەی ململانێکانەوە نزیکە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر رووسیا نیگەرانیی خۆی لە جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە پۆڵەندا راگەیاندبوو، ئەوەیش لەبەر ئەوەی پۆڵەندا لە سنوورەکانیەوە نزیکە.
rudaw
