ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە نۆرەی ئۆنڵاینیان گرتووە بۆ وەرگرتنی فۆرم لەبەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر و کاتی وەرگرتنیان بۆدیاری کراوە، لە مانگەکانی 8 و 9 و 10، وا دەتوانن بۆ وەرگرتنی فۆرم لە کاتێکی زووتر سەردان بکەن بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە.
1- ئەوانەی نۆرەی مانگی 8یان بۆدانراوە دەتوانن لەرۆژی 16/8/2020، سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن لە کاتژمێر9ی بەیانی تاکو 5ی ئێوارە.
2- ئەوانەی کە نۆرەی مانگی 9یان بۆدانراوە دەتوانن لەرۆژی دووشەممە 17/8/2020، سەردان بکەن وە فۆرم وەربگرن لە کاتژمێر9ی بەیانی تاک و5ی ئێوارە.
3- ئەوانەی سەرەی مانگی 10یان بۆدانراوە بۆوەرگرتنی فۆرم دەتوانن لەرۆژی سێشەممە کە دەکاتە 18/8/2020، سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن وە فۆرم وەربگرن.
4- ئەو هاووڵاتییانەی کەسەرەیان تۆمارنەکردوە وەبەنیازی فۆرم وەرگرتنن دەتوانن بەبێ سرەی ئۆنلاین لەرۆژی 23/8/2020، سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن وە فۆرم وەربگرن.
basnwes
